ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، چارەنووسی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لەزاری ترەمپەوە
- هەواڵ
- 4 حوزەیران

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کردوون، لەوانەش شەڕی ئۆکراینا و پرسی ئەتۆمیی ئێران.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، هەروەها لە هەوڵیش دایە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس دەڵێت، پووتین پێی گوتوە تۆڵەی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئۆکراینا بۆ سەر فڕۆکە جەنگییەکانی دەکاتەوە. بۆیە ترەمپ پێی وایە بەم زووانە ئاگربەست و ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نایەتە دی.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ زیاتر دەڵیت، سەبارەت بە ئێران لەگەڵ پووتین قسەی کردووە و پێی وتوە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. پووتین کۆک بووە و پێشنیازی کردووە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت.
ترەمپ هەروەها دەڵێت ئێران لە بڕیاردان لە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە خاوەخاو دەکات، بەڵام دەبێت بەم زووانە بڕیارێکی تەواوی لە بارەوە بدات.
دەقی بڵاوکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ بە زمانی ئینگلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





