
سەروەر كەمال، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی
ئاڤا نیوز
هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كردنەوەی ئەنجوومەنی كاری كەنەدا - كوردستان، دەروازەیەكی دیكەی گرنگی ئابووری و بازرگانی بەڕوودا كرایەوە، كە بە گووتەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، كردنەوەی ئەنجوومەنەكە دەبێتە هۆی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزاریی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا.
چیرۆكی سەرەكی: لە شاری هەولێر، مەڕاسیمی دامەزراندنی ئەنجوومەنی كاری كەنەدا - كوردستان بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری بازرگانی و باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و كونسوڵی وڵاتان و ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی شارەكانی هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی كاری كەنەدا - كوردستان ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە دروستکردنی ڕایەڵەیەکی بەهێزی بازرگانی و دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزاریی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى کەنەدا، كە مەبەست لێى؛ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانى حکومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ فراوانترکردنی بازاڕی کار و وەبەرهێنانى کەنەدى.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەروەر كەمال، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕاگەیێنراوێكی فەرمی پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنەكە كرد و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی مۆڵەت و ڕێكارە پێویستەكان دووپات كردەوە، كە دەبێتە دەروازەیەكی دیكە بەڕووی كوردستاندا بۆ بەهێزكردنی توانا ئابوورییەكانی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






