ترەمپ هاتنی هاووڵاتیانی 12 وڵات بۆ نێو ئەمریکا لە نێویشیاندا ئێران قەدەغەکرد
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە فەرمانێکی نوێی سەرۆکی ئەمریکا، لە لیستێکدا ناوی 12 وڵاتی نوێی دیاریکرد کە هاووڵاتیانی ناتوانن بچنە نێو ئەمریکاوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆشکی سپی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکردنی واژۆ کرد کە گەشتی هاووڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد لە نێویاندا هاووڵاتیانی ئێران، ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، لیبیا، سۆماڵ، سوودان، و یەمەن دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی ویلایەتی کۆلۆرادۆ، تیشکی خستە سەر مەترسییە گەورەکانی وڵاتەکەمان، بەهۆی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی بیانی بەبێ پشکنینی دروست".
کاریگەری و لێکەوتەکان: سەرەڕای بەردەوامبوونی دانوستانەکانی واشنتن لەگەڵ تاران، سەپاندنی سزایەکی نوێی لەم جۆرە کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم فەرمانە لە 9ـی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
37 کۆچبەری کورد لە تونس ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان چۆن خۆیان بۆ پرۆسەی حەج تۆمار دەکەن؟
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەرمای بەسرە لەسەرووی نیوەی پلەی کوڵانە و ئاڵای مۆر هەڵکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
37 کۆچبەری کورد لە تونس ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان چۆن خۆیان بۆ پرۆسەی حەج تۆمار دەکەن؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل پلانی نوێی لە غەززە پەسەند دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هۆشدارییەک دەداتە حیزب و کاندیدەکان