نهێنییەکان ئاشکرا بوون؛ ئیدارەی ترەمپ ڕێگری کردووە مەسک لە کارەکەی بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

ئیلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیلۆن مەسک ئاشکرای دەکات، کە مەسک ویستوویەتی بەردەوام بێت لە کارکردن لەنێو ئیدارەی ترەمپ، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تەلەگراف کە لە زاری دوو سەرچاوەی نزیک لە مەسک ئاشکرایان کردووە، ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهانی و بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی حکومەت، ویستوویەتی ماوەی کارکردنی لە کۆشکی سپی درێژ بکاتەوە، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ناکۆکییەکانی ملیاردێرەکە لە ئیدارەی ترەمپ ڕووی لە زیادبوون کرد کاتێک پڕۆژە یاسایەکانی سەبارەت بە پرسی باج و گومرگی ترەمپ بەتایبەت باج بۆ سەر کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لەنێویاندا تێسلا کە مەسک خاوەندارێتی دەکات، بووە هۆکار بۆ زیادبوونی گرژییەکان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، مەسک ویستیوویەتی، درێژە بە پۆستەکەی بدات و دەستکەوتی زیاتر لەبارەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا ڕەزامەندی نەداوە، تەنانەت ئیدارەکە کاندیدکردنی یەکێک لە هاوپەیمانەکانی مەسکی بۆ سەرۆکایەتیکردنی ناسا کشاندەوە.
باکگراوند: دوای چوار مانگ کارکردن، ئیلۆن مەسک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارامەیی حکومەت دەستی لەکارکێشایەوە، هەفتەی ڕابردووش لە ئۆڤەڵ ئۆفیس لەلایەن ترەمپەوە مەراسیمێکی ماڵئاوایی بۆ ڕێکخرا و بەفەرمی کارە حکومییەکەی جێهێشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






