ئاڤا نیوز
بیست هەزار فۆڕمی دیکەی پێدانی زەوی وردبینییان بۆ دەکرێت، 20ـی ئەم مانگەش دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی فۆڕم و تەواوكردنی كەموكوڕییەكان و هێنانی بەڵگەنامە پێویستەكان.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 242 لە 27ـی ئاداری 2024، بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، تائێستا بە پێنج قۆناغ، 422 هەزار کەس وردبینی فۆڕمەکانیان تەواو کراوە و ڕەزامەندی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە، لە قۆناغی شەشەمی پرۆسەکەش وردبینی بۆ بیست هەزار فۆڕمی دیکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەروان عەبدولەتیف، سەرۆکی لێژنەی باڵای وردبینی فۆڕمەکانی دابەشکردنی زەوی بە ئاڤای گوت: بیست هەزار فۆڕمی وەزارەتی پێشمەرگە و خانەنشینانمان لەبەردەستە و وردبینییان بۆ دەکەین، دوای تەواو کردنیشیان ڕاستەوخۆ ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی زەوی.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: هەر فەرمانبەرێک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت یان هەر خانەنشینێک لەژیاندابێت و پێشتر سوودمەند نەبووبێت، پێدانی زەوی دەیگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






