دیمەنی مۆلیدەیەک و لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی داتا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی پرۆژەی ڕووناکی، لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراوەتەوە، بەمەش کاریگەری تەواوی لەسەر پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەبووە.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، بریتییە لە کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی حەوت هەزار مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. ئەم مۆلیدانە پێشتر هۆکارێکی سەرەکی پیسبوونی ژینگەبوون لە کوردستاندا.
زانیارییەکان وادەڵێن: داتا سەرەکییەکانی ئەم هەنگاوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەم شێوەیەن:
- هەزار و 260 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا کوژێنراوەتەوە کە هەزار و 92 مۆلیدە لە هەولێر و 79 مۆلیدە لە سلێمانی و 89 مۆلیدە لە دهۆک بووە.
- ئەم ڕێژەیە یەکسانە بە 17%ـی مۆلیدەی گەڕەکەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
- کوژاندنەوەی ئەم مۆلیدانە یەکسانە بە کەمکردنەوەی 240 هەزار تۆن لە گازی ژەهراویی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵێکدا، هەروەها یەکسانە بە لابردنی تاوەکو 250 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان.
کاریگەری و لێککەوتەکان: کاریگەرییەکانی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بەم شێوەیە:
- تاوەکو کۆتایی ئەو وادەیەی کە دەبێت پرۆژەی ڕووناکی بگاتە تەواوی هەرێمی کوردستان، ژمارەی ئەو مۆلیدانەی دەکوژێتەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە قەبارەی 1.4 ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.
- ئەم ژمارانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بەڕێژەی 4% لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ڕووناکی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






