تەندروستی عێراق دوایین ئاماری توشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 5 حوزەیران

ژمارەیەک نەخۆش و کارمەندی تەندروستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ 107 تووشبوو بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش 16 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سنووردارکردنی دیاردەی لەوەڕاندنی نایاسایی و بازرگانی ئاژەڵداری دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە کە لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ خراپی هۆشیاریی تەندروستی لای هەندێک لە بەخێوکەرانی ئاژەڵ و خراپی پاکوخاوێنی ناو کێڵگەکان دەگەڕێنێتەوە کە بووەتە ژینگەیەکی لەبار بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ 107 تووشبوو بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەدا 16 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین توشبوو و مردنیش بەهۆی پەتاکەوە لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی مردن بە پەتای خوێنبەربوون بەگوێرەی پارێزگاکان:
زیقار: 31 تووشبوون و یەک مردن.
بەغدا (ڕەسافە): 12 تووشبوون و پێنج مردن.
واست: 12 تووشبوون و یەک مردن.
موسەننا: هەشت تووشبوون و دوو مردن.
مەیسان: هەشت تووشبوون.
نەینەوا: شەش تووشبوون.
کەرکووک: پێنج تووشبوون و چوار مردن.
بەسرە: پێنج تووشبوون.
دیالە: پێنج تووشبوون و یەک مردن.
بەغدا (کەرخ): چوار تووشبوون.
دیوانیە: سێ تووشبوون.
دهۆک: دوو تووشبوون و یەک مردن.
بابل: دوو تووشبوون و یەک مردن.
هەر یەکە لەپارێزگاکانی هەولێر، سەڵاحەدین ، کەربەلا و ئەنبار یەک تووشبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





