وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقیان دەستپێكردووە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دەستگیرکردنی پەنابەران لەلایەن پۆلیسەوە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق ڕێككەوتنێكی نهێنی لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا واژۆكرد بۆ دیپۆرتكردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی، ئێستا وڵاتانی ئەوروپا دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە و دەستیانكردووە بە دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نووسراوێكی حكومەتی عێراق دەست ئاڤا میدیا كەوتووە كە لە مانگی تەمموزی ساڵی پار دەرچووە، تێیدا ئاماژە بە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی (بە كورد و عەرەبەوە) كراوە، ئەوانەی كە تا ئێستا مافی مانەوەیان لە هیچ كام لە وڵاتانی ئەوروپا بەدەستنەهێناوە، لە بەرامبەردا وڵاتانی ئەوروپا هاوكاری ماددی پێشكەش بە حكومەتی عێراق دەكەن بۆ پشتیوانیكردنی ماددی و مەعنەوی ئەو هەڵمەتە، لەڕێگەی لەئەستۆگرتنی خەرجی گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانە و شیاندنەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگە دوای گەڕاندنەوەیان.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا هاتووە، ئەگەر عێراق پابەندی رێككەوتنی ناردنەوەی پەنابەران نەبێت، ئەوا پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دەتوانێت كۆمەڵێك سزای سیاسی و ئابووری بەسەر عێراقدا بسەپێنێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری مافەكانی پەنابەران لە ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند، پاڵپشت بەو ڕێككەوتنە فەرمییە، ئێستا وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كۆكن لەسەر قورسكردنی مەرجی وەرگرتنی كەیسی پەنابەرانی عێراقی و دیپۆرتكردنەوەی هەموو ئەو پەنابەرانەش كە هێشتا وەڵامیان وەرنەگرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






