
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی د. لەتیف ڕەشید و جاسم محەممەد عەبود
ئاڤا نیوز
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق ڕایدەگەیێنێت، پێویستە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەبێ وەستان مسۆگەر بکرێت و بە هۆکاری هونەری یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان نەوەستێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق کۆبوونەوە و پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستووریان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆککۆماری عێراق بەپێویستی زانیوە ناردنى پارە بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت و گوتوویەتی "دەستوور بەڕوونی ھەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتانەی ئێستای پەسند کردووە، بۆیە دەسەڵاتدارانی ھەرێم دەسەڵاتی تەواویان بەسەر ھەرێم و ھاووڵاتیاندا ھەیە، بەشێوەیەک جگە لە دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵ، دەستوور و یاسا پێشێل نەکات".
بۆچوونی بەرامبەر: سەرۆکی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق هەماهەنگیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە بابەتی بڕیاری دادگا لەبارەی مووچە و دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی، بەشێوەیەک خەرجکردنی مووچە بەبێ وەستان مسۆگەر بکات و بە هۆکاری هونەری یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان نەوەستێت.
زانیاری زیاتر: لەبارەی ئەو مووچەخۆرانەی بەهۆی کێشەی هونەرییەوە دروستکردنی هەژماریی بانکییان دوادەکەوێت، جاسم عەبود گوتوویەتی "دەتوانن تاوەکو هەژمارە بانکییەکانیان تەواو دەبێت بە کاش مووچە وەربگرن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تێپەڕبوونی مانگێک هێشتا حکومەتی عێراق تەواوی پارەی مووچەی بۆ مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 949 ملیاری کردووە، تاوەکو ئیستا تەنیا 562 ملیار دینار نێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






