وەزیری تەندروستی: زیاتر لە 98%ـی چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت
- تەندروستی
- 6 حوزەیران

دیمەنی نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 98%ـی چارەسەری شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان سێ نەخۆشخانە و پێنج سەنتەر چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەن، چارەسەرییەکانیش کە 250 جۆری دەرمان، نەشتەرگەری، چارەسەری کیمیایی و لەیزەر لە خۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: 98% بۆ 99%ـی چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت، لەبەرئەوەی چارەسەری شێرپەنجە تێچووی زۆرە و لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان ئەو چارەسەرییانە ناکرێن.
گۆشەیەکی دیکە: بە پێی گوتەی وەزیری تەندروستی، بەشی زۆری ئەو نەخۆشانەی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر وەردەگرن خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن، بەشێکیشیان ئاوارە و پەنابەرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ دەستپێکی کارەکانی کابینەی نۆیەم بودجەی تایبەت بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە تەرخان کرا، بەردی بناغەی دوو نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە دانراون.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان لە خوار ستانداردەکانە و 0.15%ـیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






