زیاتر لە یەک تۆن گۆشت بەهۆی گومانی نەخۆشی لە کوشتارگەی هەولێر ڕەت کراوەتەوە
- تەندروستی
- 7 حوزەیران

دیمەنی قوربانیکردن. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەریدەخات، لەماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قوربان، 617 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک لەو کوشتارگەیە کراونەتە قوربانی و زیاتر لە هەزار کیلۆ گۆشتیش بەهۆی بوونی نەخۆشی ڕەتکراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، وەک ڕێکاری خۆپارێزی ئاگاداری بە هاونیشتمانیان درا، ئاژەڵ لە ماڵان نەکەنە قوربانی و لە کوشتارگەکان قوربانی بکەن، چونکە بە وردی پشکنینی بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژن، 289 سەر ئاژەڵ کراونەتە قوربانی، 59 ئاژەڵیان گەورە و 230 ئاژەڵیان بچووک بوون. ئەمە لە کاتێکدایە جەژنی قوربانی ڕابردوو لە دووەم ڕۆژدا 159 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک کرابوونە قوربانی. ئەمساڵ ژمارەی ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە زیادیکردووە.
زانیاریی زیاتر: هەر بە پێی ئاماری کوشتارگەی هەولێر لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژن، هەزار و 119 کیلۆگرام گۆشت بەهۆی گومان لە بوونی نەخۆشی ڕەتکراوەتەوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاترە، ساڵی پار لە دوو ڕۆژی جەژن، تەنیا 967 کیلۆگرام گۆشت ڕەتکرابووەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری ئەمساڵ دەریدەخات ژمارەیەکی زیاتری ئاژەڵ براونەتە کوشتارگەکان بۆ قوربانی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەمجۆرەیە:
ساڵی 2024
یەکەم ڕۆژی جەژن 88 ئاژەڵی گەورە 291 ئاژەڵی بچووک
دووەم ڕۆژی جەژن 21 ئاژەڵی گەورە 138 ئاژەڵی بچووک
ساڵی 2025
یەکەم ڕۆژی جەژن 80 ئاژەڵی گەورە 248 ئاژەڵی بچووک
دووەم ڕۆژی جەژن 50 ئاژەڵی گەورە 230 ئاژەڵی بچووک
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت