مەسک ئەو پۆستەی سڕییەوە کە باس لە تێوەگلانی ترەمپ لە کەیسێکی منداڵبازی دەکات
- هەواڵ
- 7 حوزەیران

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی، ئەو پۆستەی سڕییەوە لە ئێکس کە باس لەوە دەکات دۆناڵد ترەمپ لە کەسێکی "منداڵباز"ـی تێوەگلاوە، ئەمەش دوای ئەوەی نێوانی ئەو دوو هاوڕێیە گیانی بە گیانییە تێکچوو و شەڕ کەوتە نێوانیان.
وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییەکانی نێوان ترەمپ و مەسک زیاتر دەبن، مەسک دەڵێت" ترەمپ لە فایلەکانی "بازرگانی سێکسی بە منداڵان" تێوەگلاوە بۆیەش تاوەکو ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی نەخراوەتە ڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسک کە تازە لە ڕۆڵی خۆی وەک ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی دەرچووە، ڕۆژی پێنجشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرۆکی کۆمارییەکان لە فایلە بڵاونەکراوەکانی حکومەتدا لە "کەیسی ئێپیستین کە تاوانبارە بە منداڵبازی" تۆمەتبارە. کە لە ساڵی 2019 لە زیندان خۆی کوشت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووبەڕووی تۆمەتی بازرگانیکردنی سێکسی بە منداڵان بووەتەوە.
باکگراوند: جێفری ئێپستین، بازرگانێکی ئەمریکی بوو، لە دوای ئەوەی بە تۆمەتی بازرگانیکردنی سێکسی بە منداڵان دەستگیرکرا، لە ساڵی 2019 لە زیندان خۆی کوشت، هەر ئەوکاتی سەدان بەڵگەنامەی دوای خۆی جێ هێشت کە تێوەگلانی دەیان کەسایەتی ناوداری جیهانی تێدایە.
چی ڕوویدا: مەسک لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا بڵاویکردەوە، "کاتی ئەوە هاتووە بۆمبە گەورەکە بخەینە خوارەوە: ترەمپ لە فایلەکانی ئێپستاینەدایە"، ئەوە هۆکاری ئەوەیە کە ئاشکرا نەکراون".
ئەمەش بزانە: مەسک ئاشکرای نەکردووە کە باسی کام فایل دەکات و هیچ بەڵگەیەکی بۆ بانگەشەکەی بڵاونەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






