
لۆگۆی کۆنفرانسی ئۆقیانووسەکان لە شاری نیسی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سێیەمین کۆنفرانسی ئۆقیانووسەکان لە شاری نیسی فەرەنسا بە بەشداری ژمارەیەک لە وڵاتان بەڕێوەدەچیت.
وێنە گەورەکە: کۆنفرانسەکە لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی پاراستنی زەریایی، تەنیا 2.7%ی زەریاکان لە چالاکییە وێرانکارییەکانی مرۆڤ پارێزراون.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێژەیە زۆر کەمترە لەو ئامانجەی کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بۆ پاراستنی لەسەدا 30ی زەوی و زەریاکان تاوەکو ساڵی 2030 و لەکارنامەی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵدا پەیماننامەی پاراستنی ئاوە نێونەتەوەیییەکان پەسەند دەکرێت کە لە ساڵی 2023 واژۆ کراوە، بۆ یەکەمجارە ڕێگە بە وڵاتان دەدات ناوچەی پارێزراوی زەریایی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دابمەزرێنن کە نزیکەی دوو لەسەر سێی زەریاکان دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و پاراستنی ئۆقیانووسەکانمان. لێرەدا پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا بە پەسەندکردنی پەیماننامەکە نیشان دەدات و پاراستنی لەسەدا 30ی ناوچە دەریاییەکانمان بەکردنی بە ناوچەی پارێزراو، گۆڕانکارییەکی قووڵە و ئەوروپا نوێنەرایەتیی گەورەترین ناوچەی زەریایی جیهان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: هێلین بۆرگێت، وتەبێژی ڕێکخراوی گرینپیس بۆ ئۆقیانوسە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، "سەرکردەکانی جیهان ئەمڕۆ دەرفەتێکتان هەیە بۆ ئەوەی کۆببنەوە و باوەڕی بەهێزی خۆتان بۆ پاراستنی زەریاکان دووپات بکەنەوە، پێکەوە، دەبێت پشتگیری لە ڕاگرتنی چالاکییەکانی مرۆڤ لە قووڵایی دەریاکان بکەن، ئەمە ڕوون بکەنەوە کە ئێستا و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بکرێتە بڕیار، چونکە ئێوە دەسەڵاتی بڕیاردانتان هەیە بۆ پاراستنی قووڵایی دەریاکان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەریاکان 50%ی ئەو ئۆکسجینانە بەرهەمدەهێنن کە پێویستمانە، بە نزیکەیی 30% دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیش هەڵدەمژێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






