باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سوودانی: کێشەکانتان لەگەڵ هەولێر چارەسەر بکەن
- بزنس
- 11 حوزەیران

کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جەخت لە پشتیوانیی سیاسەتی حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە کارگێڕییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 2025-6-11، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سوودانی جەختی لە گرنگیی هاوبەشیی نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست، بەتایبەتی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردەوە.
لە هەمان کاتدا: سوودانی ڕوونیکردەوە کە حکومەت بەپێی ڕێڕەوە یاسایی و دەستوورییەکان بە دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاووڵاتیان مامەڵە لەگەڵ دۆسیە ناوخۆییەکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزان ستایشی ڕۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتیی عێراقیان لە ناوچەکەدا کرد و جەختیان لە پشتیوانیی سیاسەتی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە کارگێڕییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات هەنگاوەکان بەرەو بەهێزکردنی مافی کەمینەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی بەردەوام و ئاماژەیان بە خواستی ئەوروپا کرد بۆ فراوانکردنی هاریکاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ عێراقدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی سوودانی و باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ماف و قووتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق کۆبوویەوە و داوای کرد، پرسەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی دەستوور یەکلایی بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






