وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: نەوتی كەسانی دیكە بەناوی نەوتی عێراقەوە دەفرۆشرێت
- بزنس
- 11 حوزەیران
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق نەوتی كەسانی دیكە بە ناوی نەوتی عێراقەوە دەفرۆشێت، ئەوەش خزمەتی بەرژەوەندیی ئەوانی دیکە دەكات، لەجیاتی خزمەتكردنی عێراق و گەلەكەی.
وێنە گەورەكە: لە ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی كوردستان، وەڵامی تۆمەتەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دایەوە، گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان مەبەستی نییە هەناردەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆ دەستپێبكاتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بە بەڵگەوە سەلماندی كە هەرێمی كوردستان پابەندی سەرجەم خاڵ و بڕگەكان بووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت، ئەوە حكومەتی عێراقە كە ماوەی چەندین ساڵە بە ئەنقەست كۆسپ و بەربەست لەبەردەم مافە دەستووریی و فیدراڵییەكانی هەرێمی كوردستان دادەنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ڕاگەیێنراوێكی فەرمیدا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵی نەوتی دیکە تێکەڵ بە نەوتی عێراق دەکات و خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەوانی تری پێ دەكات، لە جیاتی خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەی.
دووپاتیشی دەكاتەوە، هەرێمی كوردستان پابەندی هەموو ئەركەكانی بووە، سەرەڕای پابەند نەبوونی لایەنی بەرامبەر.
خاڵە نەرێنییەكان: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، ئەو سیاسەتەی بەغدا زیانی بە ناوبانگی نەوتی عێراق لە ئاستی جیهانیدا گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






