وتەبێژی دەم پارتی: ئۆجەلان لەگەڵ نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی دەم پارتی ڕایدەگەیێنێت، دەم پارتی ئامادەکاریی دەکات بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی. ئاشکراشی دەکات، ئەگەر هەیە لە ڕۆژانی داهاتوو ئۆجەلان لەگەڵ نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندیی بڕیاردانی پارتەکەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و باسی لەوە کرد، لە گرنگترین پرسی ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی پرسی "تورکیای بێ تیرۆر" و دروستکردنی کۆمسیۆنێکی کاریی بۆ ئەم مەبەستەیە .
- وتەبێژەکەی دەم پارتی ڕەخنە لە پشووی پەرلەمان دەگرێت و دەڵێت، "لە پرسێکی وا مێژووییدا کە ڕووبەڕوومان بووەتەوە، هیچ پاساوێک نییە بۆ پشوودانی پەرلەمان، بۆیە ئێمە وەک دەم پارتی، بانگهێشتی کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکەین بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی، چونکە زۆر ئەستەمە لە پرسێکی وا مێژووییدا بتوانرێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت".
- "سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی ئەرکی کۆمسیۆنەکە، هەروەها لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ناو پەرلەمانیش سەرقاڵی ڕاوێژین لەم بارەیەوە".
لەلایەکی دیکەوە: دۆغان باسی لەوە کرد، ئۆجەلان داوای کردووە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە، ئەو بە پێویستی دەزانێت لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات، "لەبەرئەوەی بە سوودیشی دەزانین کە ئۆجەلان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەزڵوم عەبدی و قوباد و بافڵ تاڵەبانیش دیداری هەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






