
تاوەری ئازادی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپا ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆئەوەی بەمزووانە هێرش بکاتە سەر ئێران.
وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا لەلایەک و ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ئێران زیاتر دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا چەند ڕێکارێکی گرتووەتەبەر، بەتایبەت کشانەوەی هەندێک دیپلۆماتکار و کارمەندی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و دەبێتە بەربەست یان دواخستنی هەوڵەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ بڕینی ڕێگای ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
زانیاریی زیاتر: هێشتا ڕوون نییە ئیسرائیل تا چ ئاستێک هێرشەکەی فراوان دەکات، بەڵام زیادبوونی گرژییەکان دوای چەند مانگێک دێت کە بنیامین نەتانیاهۆ بە ترەمپی ڕاگەیاند، چاوەڕێی ئەو کاتە دەکەن کە ئێران تێیدا لاواز دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: چەند مانگێک لەمەوبەر ترەمپ لەدوا ساتەکاندا ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کرد و پێی ڕاگەیاند، دەیەوێت چانسی دانوستانی لەگەڵ ئێران هەبێت بۆئەوەی ڕێگری بکەن لەو وڵاتە کە نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
دوای ئەوەی تاران پێشنیاری ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم قۆناغ بە قۆناغ، ڕەتکردووە، ئێستا ترەمپ گەشبین نییە بە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاران و لە دوایین لێدوانیشیدا لە پۆدکاستێکی نیویۆرک پۆست ڕایگەیاند، متمانەی کەمتربووە لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی توانای پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەو وڵاتەوە سنوورداربکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






