سوپای پاسدارانی ئێران: ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 حوزەیران

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران هۆشداری دەدات لەهەر هەنگاوێکی ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتەکەی، فەرماندەی سوپای پاسدارانیش دەڵێت، دوژمن ئاگادار دەکەنەوە هەڵە نەکەن و بەوردی بیر لە دەرئەنجامی کارەکانیان بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتووەتە لووتکە و پێشبینییەکانیش بۆ ئەوەن کە ئیسرائیل هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا ڕێگرە لەو هەنگاوە و دەیەوێت بە گفتووگۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێران بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئیسرائیل بەبێ هاوکاری ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەش، دەڵێن ئامادەین.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل ناتوانێت ڕووبەڕووی گەنجانی یەمەن ببێتەوە، چۆن دەتوانێت دژی ئێمە بوەستێت. دوژمنانمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەڵە نەکەن و بەوردی بیر لەدەرئەنجامی کارەکانیان بکەنەوە، و ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.
زانیاریی زیاتر: سەلامی دەڵێت، "دوژمن دەیەوێت نەتەوەی ئێران گۆشەگیر بکات و دەرگا سیاسییەکانی جیهان بەسەر ئێراندا دابخات و گەمارۆکان چڕتر بکاتەوە، بەڵام ئێران ئەمڕۆ له هاوکێشه ناوچەیی و جیهانییەکاندا هێنده کاریگەری هەیه که بەبێ بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکرێت".
"دوژمن هەندێک جار هەڕەشەی سەربازی دەکات، بەڵام ئێمە هەمیشە وتمان و دەڵێین ئێستا ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک و هەر بارودۆخێک و هەر مەرجێک، ئێمە ئەزموونی شەڕمان هەیە، تاقیمان کردووەتەوە، هێزمان بوونیادناوە، ستراتیژیمان هەیە، ئامانجەکانمان دەستنیشان کردووە، پلانمان پراکتیزە کردووە، دەسەڵاتیشمان فراوانتر کردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






