حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ گەڕاندنەوەی گەشتیاران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 14 حوزەیران

گەشتی هاووڵاتییان لە فڕۆکەخانەکانەوە
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی هاوبەش لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنێت، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی هەموو ئەو هاووڵاتی و لایەنە فەرمییانەی كە بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە لە وڵاتان گیریان خواردووە، لیژنەكە كار بۆ ئەوە دەكات لە نزیكترین كاتدا هاووڵاتیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هەڵكشانی شەڕ و گرژییەكانی ناوچەكە، ئاسمانی عێراق داخرا و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیش ڕاگیران، ئەمەش گرفتی زۆری بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروستكردووە كە لە بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان گیریان خواردووە، چ ئەوانەی مەبەستیانە بەڕێگەی ترانزێت بگەڕێنەوە چ ئەوانەشی دانیشتووی هەرێمی كوردستانن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە ئەركی خۆی دەزانێت بە هانای هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە بچێت لەكاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێك، وەک چۆن لەسەردەمی پەتای کۆڕۆنا و لەکاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان هەموو هەوڵێکیدا بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان.
چی ڕوودەدات: ئێستا لیژنەی هاوبەشی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندیدایە بە مەبەستی جێبەجێكردنی ڕێكارەكان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان بۆ هەرێمی كوردستان لەزووترین كاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






