
ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشیندا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەولێر، ئاماری خوێن بەخشینی تەواوی ساڵێك ڕادەگەیەنێت کە 72 هەزار بوتڵی خوێنە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 14ـی 6ـی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانیی خوێن بەخشین دەستنیشان كراوە و ساڵانە لەهەمان کاتدا هەڵمەتێکی گەورەی خوێن بەخشین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2024 نزیكەی 72 هەزار بوتڵی خوێن لە سنووری پارێزگای هەولێر بەخشراوە، لەم ڕووەوە بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی لە كۆمەڵی خوێنبەخشان بكەین كە بەردەوام لەسەر هێڵن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێن بۆ دابینكردنی خوێنی پێویست بۆ ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێن، بوتڵی خوێن بۆ سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ناحكومییەكان ئامادە دەكرێت، هەر خوێنێك كە وەردەگیرێت سەرجەم پشكنینە پێویستەكانی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لێی دڵنیا ببنەوە ئینجا بیدەن بەو نەخۆشانەی كە پێویستیان پێیەتی، بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە كاتی وەرگرتنی خوێنەكە و دواتریش لە كاتی پێدانی خوێنەكە بە نەخۆشەكە پشكنین بۆ خوێنەكە دەكرێت بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی خوێنەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






