لە بەغدا دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و لەدیوانییەش پاشماوەی مووشەکێک دەکەوێتە خوارەوە
- عێراق
- 14 حوزەیران

دیمەنی ناوچەی سەوزی عێراق
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لەبەغدای پایتەخت بیستراوە، هاوکات لەشاری دیوانییەش پاشماوەی مووشەکێک دەکەوێتە سەر گەڕەکێکی ئەوشارە، هاوکات بەرپرسانی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕەتیدەکەنەوە کە هیچ شوێنێک لە عێراق کرابێتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025 ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت لەبەرامبەردا ئێران دەیان درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، هەردوولاش ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە لەو هێرشانەدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پارێزگای دیوانیە بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند، پاشماوەی مووشەکێک کەوتە سەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شاری دیوانییە، جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی سەرچاوەکە، خانووەکە دەکەوێتە گەڕەکی فوڕاتی شاری دیوانییە و تاوەرێکی پەیوەندییەکانی یەکێک لە کۆمپانییاکانی ئینتەرنێت و تانکییەکی سووتەمەنی لەسەر بووە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگرەکە.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: بەشێک لەمیدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لەبەغدای پایتەخت بیستراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە خەڵکی عێراق تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر بوونە بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەو دەنگانەی کە بیستراون دەرئەنجامی تێپەڕبوونی مووشەکی دوورە مەودای ئێران و ئیسرائیلە کە بەهەردوو حاڵەت ئەو مووشەکانە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕەتیدەکەنەوە کە هیچ شوێنێک لە عێراق لەم نێوەندەدا کرابێتە ئامانج .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





