
گەشتیارانی دوورگەی کیش
ئاڤا نیوز
لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نیوان عێراق و ئێران، ئەو گەشتیارانەی لە دوورگەی کیش گیریان خواردووە، بە ڕێگەی ئاوی دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە دەیان شوێنی ستراتیژی و کەسایەتی سەربازی و زانای ئەتۆمی بەئامانج گرت، لە بەرامبەریشدا ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، لە ئەنجامدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە وەستێنران، بەهۆیەوە ژمارەیەک گەشتیار کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە دوورگەی کیش گیریان خواردووە، چونکە لەم دورگەیە تەنیا ڕێگەی ئاسمانی و ئاوی هەیە.
لێدوانی فەرمی: عیمران ئەمیر، ڕێبەری گەشتیاری کۆمپانیای زەمالە بە ئاڤای گوت: نزیکەی 100 گەشتیار لە دوورگەی کیش گیریان خواردووە، 50 گەشتیاریان لە رێگەی ئێمەوە گەشتیان کردووە، ئەوانی دیکەش خۆیان گەشتیان بۆ دورگەکە کردووە، لە ئەگەری بەردەوام بوونی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان ئەو گەشتیارانە لە ڕێگەی ئاوی دەگەڕێنینەوە.
زانیاریی زیاتر: عیمران ئەمیر گوتی: کەشتیێکمان دابین کردووە بۆ ئەوەی گەشتیاران لە کیشەوە بگوازینەوە بەندەر چارەک لە پارێزگای هورمزگان لە ئێران، لەوێشەوە بە پاس دەیانگوازینەوە و لە ڕێگەی مەرزی شەلەمچە دەیانگەڕێنینەوە پارێزگای بەسرە لە عێراق.
قووڵتر: ڕێبەری گەشتیاری کۆمپانیای زەمالە دەڵێت: هەرکاتێک دڵنیابین لە سەلامەتی ڕێگەی وشکانی لە بەندەر چارەک بۆ مەرزی شەلەمچە دەستدەکەین بە گواستنەوەی گەشتیاران، تا ئەو کاتە لەسەر خەرجی ئێمە لە کیش دەمێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گواستنەوەی گەشتیاران بە ڕێگەی ئاوی و دواتر بە ڕێگەی وشکانی، لە دوورگەی کیشەوە تا هەرێمی کوردستان گەشتەکەیان نزیکەی 70 کاتژمێر دەخایێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوێکدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردۆتەوە، حکومەت لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاووڵاتیان و لایەنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییان تێیدا گیریان خواردووە، لە پەیوەندیدایە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان، تا بتوانین بەزووترین کات هاووڵاتیانمان بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوێنێ و ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لەو هاونیشتمانیانەی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی و گەشتیاری سەردانی ناوچەکانی دیکەی ئێرانیان کردبوو لە رێگەی دەروازە سنووریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان گەڕانەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە