
کۆشکی سپی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ئاگاداریی پلانەکانی ئیسرائیلە و هێرشەکانیشی بۆ سەر ئێران چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 15-6-2025، سی ئێن ئێن، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بە ناوی 'هەستانەوەی شێر' چەند هەفتەیەک بەردەوام بن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ئاگاداری پلاکانی ئیسرائیلە و بە ناڕاستەوخۆ پشتگیریی دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشانەوە نییە،
زانیاریی زیاتر: بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ سەڕەرای هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکتری ئیدارەکە ئێستاش باوەڕی بەوە هەیە کە دەبێت کێشەکانیان لە ڕێگەی دانوستان چارەسەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






