وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 15 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی کوردستان لە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو بکات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدای دەکات.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی تەواوبوونی پشکەکەی نانێرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی فیدراڵ جێبەجێ دەکات، یەکێک لەوانە ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەشە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت 22ی مانگ کە دەکاتە یەکشەممەی داهاتوو لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش کردووە. هاوکات تاوەکو ئێستا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی مووچەی مانگی شەشیان ئامادەکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواو بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت تاوەکو 20ی مانگ لیستی مووچە ئامادە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دادگای فیدراڵیی عێراق بەزووترین کات لەبارەی مووچە کۆببێتەوە و پرسەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





