
دیمەنی وەستانی بەرهەڵگری گەنم لەبەردەم سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، دەبێت جووتیاران لەماوەی 45 ڕۆژدا سەرجەم گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەفتەیەکە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، زیاتر لە 30 هەزار جووتیار لە هەر چوار پارێزگاکە 400 هەزار تۆنم گەنم ڕادەست دەکەن.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ماوەی 45 ڕۆژ دانراوە بۆ ئەوەی جووتیاران گەنمەکانیان ڕادەست بکەن، داوا لە جووتیاران دەکەم بەپێی ڕیزبەندی ناوەکانیان لە ڕۆژی خۆیان گەنم ببەنە سایلۆکان، چونکە ئەگەر وادەکەی تەواو بێت پێناچێت لەلایەن عێراقەوە وادەکە درێژ بکرێتەوە."
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو 400 هەزار تۆنەی بڕیارە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرن، بەمشێوەیە بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە:-
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






