
مووشەکێکی جۆری زولفەقار لە ناوچەی قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
مووشەکێک کە سەرچاوەی ئاراستەکردنی نادیارە لەناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە، قائیمقامی قەرەداغیش بە ئاڤای ڕاگەیاند: خۆشبەختانە زیانی نەبووە و نەتەقیوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە، مووشەکێکی سەرچاوە نادیار لە گوندی تاڤانی سەربە قەزای قەرەداغی سلێمانی کەوتووەتەوە خوارەوە.
لێدوانی فەرمی: شیرین مەحموود، قائیمقامی قەرەداغ بە ئاڤای ڕاگەیاند، مووشەکە لە نزیک ناوەندی قەزای قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە لە گوندی تاڤان، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی ئاراستەکردنی مووشەکەکە نازانین و بە زمانی ئینگلیزی لەسەر مووشەکەکە نووسراوە.
- لایەن پەیوەندیدارەکان ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و زانینی سەرچاوەی مووشەکەکە.
- مووشەکەکە درێژییەک دوو مەتر دەبێت و لە کاتی کەوتنەخوارەوەی دوو مەتری ناوچەکەی قووڵکردووە بەڵام خۆشبەختانە نەتەقیوەتەوە و زیانی نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، مووشەکەکە لە جۆری زولفەقارە کە خاوەندارییەتی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران و بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕووفاتی 22 کوردی ئێزدی بۆ شنگال دەگەڕێنرێتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
11 ئاب
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
11 ئاب
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕووفاتی 22 کوردی ئێزدی بۆ شنگال دەگەڕێنرێتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"