
بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران و تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل لەناوچەی سێی تاران باڵەخانەی دامەزراوەی میدیای SNNی ئێرانی بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەند گیان لەدەستدەدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئیستا ئیسرائیل ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی SNNی ئێرانی بۆردوومان کرد کە دامەزراوەی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا مووشەکێک ئاڕاستەی دامەزراوەی میدیایی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا کە پێکهاتووە لە 93 کەناڵی تەلەفزیۆنی و ژمارەیەک ڕادیۆ، بۆ ماوەیەک پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی هەواڵ (شبکە خبر)، ڕاگیرا بەڵام چەند خوولەکێک دواتر پەخشەکەی گەڕایەوە و ئێستا ڕووماڵێک دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەیەک کارمەند بەهۆی بۆردوومانەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی فەرمی کوژراوان بڵاونەکراوەتەوەوە.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێش ئەوەی بۆردوومان ناوچەی سێی تاران دەستپێبکات ڕایگەیاند، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران زۆر نزیکە لەوەی بە تەواوی نەمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە