
دیمەنی ناوەندێکی چارەسەری تەندروستی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تووشبوونی پیاوێکی تەمەن 41 ساڵەی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە جەژنی قوربان تێپەڕیووە. بەر لە جەژن وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی بڵاوکردەوە کە پێویستە قوربانی و کوشتنەوەی ئاژەڵ تەنیا لە سەربڕخانەکان ئەنجام بدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنین، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی سلێمانییە لە گەڕەکی چوارچرا، لە ڕێگەی سەربڕینی چەندین ئاژەڵ و بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو، دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، نەخۆشەکە لەژێر چاودێری پزیشکییە و باری تەندروستی جێگیرە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شەش حاڵەتی تای خوێنبەربوون دەستنیشانکراون و یەکێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە درمە کوشندەکان کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1944 لە نیمچە دوورگەی کرایمییا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا سەریهەڵدا، بەهۆی گەنەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






