شەوێکی سەخت؛ ئیسرائیل و ئێران لە هێرشی قورس بەردەوامن بۆ سەر یەکتر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 حوزەیران

ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل و ئێران لە چوارەم ڕۆژی جەنگی نێوانیان بە تووندی ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە و هەردوولا هێرشی فراوانیان بۆ سەر چەندین ناوچە دەستپێکردووە، ئێران هەڕەشەی سووتاندنی تەلئەبیب دەکات و ئیسرائیلیش بە هاووڵاتیانی ئێران دەڵێت ناوچەکە چۆڵبکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی ئیسرائیل و ئێران هەتا دێت سەختر دەبێت و هەردوولا هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەمشەو یەکتر وێران دەکەن. سوپای پاسداران داوای لە دانیشتووانی تەلئەبیب کردووە بەخێرایی شارەکە چۆڵ بکەن، سوپای ئیسرائیلیش داوای لە دانیشتووانی ناوچەی سێی تاران کردووە بەخێرایی لە ناوچەکە بچنە دەرەوە ئەگەرنا گیانیان پارێزراو نابێت.
چی ڕوودەدات: کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە ترووس سۆشیاڵ داوای لە دانیشتووانی تارانی پایتەختی ئێران کرد بەزوویی شارەکە چۆڵ بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە ئێران وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین شوێنی گرنگی ناوچەی سێی تاران، شەپۆلێکی دیکەی مووشەک و درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە کە ئێران 140 مووشەک و درۆنی ئاڕاستەی تەلئەبیب و حەیفا و چەند ناوچەیەکی دیکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو ئۆپراسیۆنە مووشەکییەی کە بۆ سەر ئیسرائیل دەستمان پێکردووە، تاوەکو بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە مووشەکێکی ئێران لە باشووری تەلئەبیب کەوتووەتە خوارەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن کە ئەو ژمارە مووشەکەی ئێران ئەمشەو ئاڕاستەی ئیسرائیلی کردووە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێکشکێنراون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ژمارەیەک مووشەکی ئێرانمان خستووەتە خوارەوە بەرلەوەی بگەنە ئاسمانی ئیسرائیل.
باکگراوند: لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران ئامارێکی فەرمی و ورد نییە. فاتیمە موهاجەرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێوارە، 55 منداڵ و ژن کوژراون و 75 دیکە بریندار بوون.
تەندروستی ئیسرائیلش ڕایگەیاندووە، لە دوایین هێرشی ئێران کە مەبەستی هێرشی دوێنێ شەوە، 11 هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و 187 کەسیش بریندار بوون.
بەگشتیش لە چوار ڕۆژی شەڕ تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران زیاتر لە 224 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەزار و 277 کەسیش بریندار بوون. تەندروستی ئیسرائیلیش دەڵێت لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ 24 کەس کوژراون و زیاتر لە 390 کەسیش بریندار بوون.
نوێدەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن





