ئاڤا نیوز
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل دەڵێن بەشێکی زۆر لە ئامانجە سەربازییەکانیان لە ئێران پێکاوە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی پەیوەندییان بە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە هەیە، بەڵام تاکە شوێن کە بووەتە خاڵی لاوازی ئیسرائیل و ناتوانێت زیانی ڕاستەوخۆی پێ بگەیەنێت؛ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ دووەم گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئێرانە، بە یەکێک لە پارێزراوترین وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، چونکە لەژێر زنجیرە چیاکانی ناوچەی فۆردۆیە بە قووڵیی 800 مەتر دروستکراوە، ئەمەش وای کردووە هیچ مووشەکێکی ئیسرائیل نەتوانێت زیانی پێبگەیەنێت. وێستگە ئەتۆمییەکە لەژێر چیایەکی 800 مەتر بەرز دروستکراوە، لەوێشەوە تونێلێکی 80 مەتر قووڵ دروست کراوە و وێستگەکە لەناو توونێلەکەدایە.
زانیاریی زیاتر: وێستگەکە لە ساڵی 2006 دەست بە دروستکردنی کراوە و دەکەوێتە 35 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری قوم. ئەم دامەزراوەیە بەشێکە لە پلانی عیماد کە پرۆژەیەکی نهێنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.
ئیسرائیل بۆچی هەوڵی لەناوبردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ دەدات؟
ئیسرائیل لەناوبردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ بە دوا خاڵی سەرکەوتنی خۆی دەزانێت، چونکە ئەگەر وێرانی نەکات، وەکو ئەوە وایە هیچی نەکردبێت، بۆچی؟ چونکە بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و چەکی ئەتۆمی زۆربەی لەم وێستگەیەدا دەکرێت.
دامەزراوەکە لە دوو هۆڵی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم پێکدێت کە زیاتر لە دوو هەزار و بۆ سێ هەزار سەنتەر فیوجی تێدایە.
سەنتەرفیوج چییە؟
(ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمە)، لەم چەند ساڵەی دواییدا، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە وێستگەی فۆردۆ گەیاندۆتە 60% ئەم ڕێژەیەش بەرزترە لەو ڕێژەیەی کە بۆ بواری خزمەتگوزاریی مەدەنی بەکاردێت، چونکە ئەگەر ڕێژەی پیتاندنەکە بگاتە 90% دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی چەکی ئەتۆمی لێ دروست بکرێت، هەر ئەمەشە کە ئیسرائیل زۆر لێی دەترسێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل بۆ چەند جارێک ئەو وێستگە ئەتۆمییەی بۆردوومان کردووە، بەڵام شوێنەکە یەک زیانی بەرنەکەوتووە، چونکە جگە لەوەی لەژێر چیایەکی 800 مەتر بەرزدایە، وێستگەکە لەنێو توونێلێکدایە کە 80 مەتر قووڵە، لەژێر هەر چینێکیی بنمیچی وێستگەکەشدا بە چینی ئەستووری کۆنکرێت داپۆشراوە، هەموو بۆمبێک توانای بڕینی نییە.
ئیسرائیل چی بکات بۆئەوەی بنمیچی ئەم وێستگەیە ببڕێت؟
بۆ بڕینی بنمیچی ئەم وێستگە ئەتۆمییە، تەنها فڕۆکەی بی دووی ئەمریکی دەتوانێت بیتەقێنێت کە پێی دەوترێت فڕۆکەی شەبەح.
ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت 18 تەن بۆمب و مووشەک هەڵبگرێت بە بۆمبی ئەتۆمییشەوە. هاوکات دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا ئامانجەکەی ببپێکێت و تەنها ئەمریکا هەیەتی.
ئیسرائیل هەر لەسەرەتای جەنگەکەوە داوا لە ئەمریکا دەکات ئەم فڕۆکەیەی پێ بدات یان هاوکاریی بکات لە وێرانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، چونکە بەبێ ئەوە ئیسرائیل وەکو ئەوە وایە هیچی نەکردبێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت 82,42% بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






