
هاونیشتمانییەکان لە رێگەی بازگەی شێراوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کاروانێکی دیکەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە. ئەوان ژمارەیان 80 کەسە و لە دوورگەی کیش لە ئێران گیریان خواردبوو.
وێنە گەورەکە: دوای وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، ژمارەیەک گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە دەرەوە گیریان خوارد و نەیانتوانی بگەڕێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگیی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاونیشتمانییانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە؛ لە ڕێگەی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، پەیوەندی بەو گەشتیارانەوە دەکرێت و کارئاسانی بۆ گەڕانەوەیان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی سەعید، بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای گوت: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی کار بۆ گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانە دەکەین، ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی گەشتیاران گەڕێنرانەوە کە لە دوورگەی کیشی وڵاتی ئێران گیریان خواردبوو، گەڕاندنەوەشیان بە ڕێگەی ئاوی و وشکانی بوو.
زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتییانە ژمارەیان 80 کەسە، کە چواریان خەڵکی پارێزگاکانی عێراقن و 76ـیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، بەشێکیان گەشتیار بوون و ئەوانی دیکەش قوتابیی بەشی پزیشکی بوون و لە لقی دوورگەی کیشی زانکۆی تاران دەیانخوێند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت