
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات، بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی لێخۆشبوونى سزاکانى هاتوچۆ دەدرێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 18-06-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی؛ جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە، هەڵوەستە لەسەر سێ تەوەر دەکەن.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە شەشەم ڕۆژیدا بەردەوامە، بەهۆی ئەمەشەوە چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری ئابووری و ئاسایشی خراپی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستانیش هەبێت، هەر بۆیە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی و پێشبینییەکان لەوبارەوە تاوتوێ دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەوەری یەکەم پەیوەستە بە هەڵوەستەکردن لەسەر، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دواین پێشهاتە سیاسیی، سەربازی و ئەمنییەکان و کاریگەریان لەسەر هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: لە تەوەری دووەم بڕیار لەسەر درێژکردنەوەى 20٪ـی لێخۆشبوونى سزاکانى هاتوچۆ تاوەکو 31-12-2025 دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەدواداچوون بۆ بڕیارێکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتیی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕالی، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






