ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دووپاتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

ئاڵای وڵاتانی ئێران و عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، واشنتن پابەندە بە پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە عێراق لە ئەمریکا نیگەرانە و بە فەرمی فشاری لێدەکات کە ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکار نەهێنێ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق، ئەوەش وایکردووە بەشێک لە بەرپرسانی عێراق داوا لە حکومەت بکەن پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتندا بکات.
لێدوانی فەرمی: ئیلیزابێس ترودۆ، جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ محەممەد بەحرولعلوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبووەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا جێگری باڵیۆزی ئەمریکا ئەوەی خستووەتەڕوو، واشنتن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشدارنییە و پابەندیشە بە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی عێراق.
٠ باسی لەوەشکردووە، حکومەتی ئەمریکا هەوڵی چڕوپڕ دەدات بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان و هانی هەموو لایەنەکانیش دەدات دۆخەکە هێوربکەنەوە و بە ڕێگای دیپلۆماسیی كێشەکان چارەسەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن






