سەعید مونتەزەر مەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئێران رایگەیاند، عێراق ڕۆڵی هەبووە لە ئاشکراکردنی ئەو بارهەڵگرانەی، لە ناوچەکانی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە درۆنیان هەڵگرتووە.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: سەعید مونتەزەر مەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 14 درۆنیان لە سەرتاسەری وڵات خستووەتەخوارەوە.
چەندین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی درۆن و فڕۆکەی چوار باڵی (کۆدا کۆپتەر) و بۆمبیش لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورز لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دۆزراونەتەوە.
هاوکات وەک بەرپرسە ئێرانییەکە دەڵێ: سێ بارهەڵگر درۆنیان لە تاران و ئەلبورز دۆزیوەتەوە، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مادەی تەقەمەنیان هەڵگرتبوو.
ئەوەی پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە: عەمید مونتەزەر مەهدی دەڵێ لە چوارچێوەی مامەڵە و دیپلۆماسیەتی سنووری لەنێوان ئێران و عێراق، عێراق لە هەنگاوێکی خێرادا دەستی بەسەر سێ بارهەڵگردا گرت کە درۆنیان هەڵگرتبوو.
ئەمە لەکاتێکدایە: عێراق هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو درۆنانە و ئۆپەراسیۆنەکە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانی: ماوەی شەش رۆژە ئێران و ئیسرائیل لە جەنگێکی سەختدان، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژێرخانی چەکی ئەتۆمی و بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ئێران و زانا ئەتۆمییەکانی بەئامانج کرد. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، بەشێک لەو هێرشانەی بە درۆن کراون، لە خاکی ئێرانەوە هەڵدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە