وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات
- بزنس
- 18 حوزەیران

ژمارەیەک فەرمانبەری خانەنشین لە بەردەم بانک
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی دارایی ژمارە دووی ساڵی 2025 دەردەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکەی بە نووسراوێکی فەرمی کە لە چەند لاپەڕەیەک پێکهاتووە، لە 18-6-2025 دەرکردووە و واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، ڕێنماییەکە پێکهاتووە لە 18 ماددە و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین بڕگەکانی نێو ڕێنماییەکەن.
- هەر فەرمانبەرێک بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ، تەمەنی 60 ساڵی تەواو کرد، بێ ڕەچاوکردنی ماوەی خزمەتی دەبێت ڕاستەوخۆ هەواڵەی خانەنشینی بکرێت.
- هەڵگرانی ناونیشانی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری سڕکردن و دەروونی، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی شورای هەرێم، فڕۆکەوانانی مەدەنی ئەوانەی مۆڵەتی کارکردنی بەرکاریان هەیە،بڕیگەی یەکەم نایانگرێتەوە بەڵکوو ئەمانە دوای تەواوکردنی تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەکرێن.
- ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدن، ئەو فەرمانبەرانەی فەسڵکراوی سیاسین و دواتر گەڕاونەتەوە ڕاژە، ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسیی کوردستان دەیانگرێتەوە، ئەمانە دوای تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵ خانەنشین دەکرێن.
- فەرمانبەرانی گرێبەست بە ڕێژەی 75% لە کەمترین ئاستی مووچەی خانەنشینی، خانەنشین دەکرێن، بە مەرجێک خزمەتیان لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنیان 50 ساڵ بێت.
- هەر فەرمانبەرێک گەیشتە تەمەنی خانەنشینی و ڕاژەکەی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵ کەمتر بێت، ئەوا مافی هەیە بۆ یەک جار پاداشت یان بڕی پارە بە شێوەی بڕاوە مانگانە وەربگرێت، ئەم بڕەش بەپێی ساڵانی خزمەت بۆ دیار دەکرێت لە نێوان 150 هەزار دینار بۆ 350 هەزار دینارە، هەر فەرمانبەرێک ڕاژەکەی لە 15 ساڵ کەمتر بوو مافی وەرگرتنی پاداشتی خانەنشینی هەیە بەم شێوەیە، کۆتا مووچەی فەرمانبەر x 2 x ساڵانی خزمەت.
- جگە لە تەمەن ئەگەر فەرمانبەر لەلایەن لیژنەی پزیشکیی فەرمی بڕیار لەسەر پەککەوتەبوونی درا کە ناتوانێ ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، ئەوا هەواڵەی خانەنشینی دەکرێـت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە زاخۆ لێدا
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە