
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە شوێنی بۆردوومانکراوی ئێرانە و لە نزیکەوە سەیری ڕووداوەکە دەکات
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرەبەرە گەورەتر و فراوانتر و خوێناوی تر دەبێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵێسەی ئاگر زیاتر پەرەی سەندەوە و ئێران بە جۆرە مووشەكی جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستی بە بۆردوومانکردنی ئیسرائیل كرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێران بە جۆرە مووشەكی جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستی بە بۆردوومانکردنی ئیسرائیل كرد و بۆردوومانەکەش گەورە و وێرانکەر بوو، بەجۆرێک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە سەربازانی برینداری شەری غەززە و سوپای پاسدارانیش لەبارەی هێرشەکە وتیان، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە، بارەگای گەورەی فەرماندەیی و ناوەندی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل بووە کە دەکەوێتە تەنیشت نەخۆشخانەکە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەك بوو لە ئیسرائیل، بەمەش پێدەچێت كاردانەوەكانی ئیسرائیل لە ئەمڕۆ بەدواوە تووندتر و بۆردوومانەكانی بۆ خاكی ئێران وێرانكەرتر بن، چونکە ئیسرائیل هەر زوو هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە و هێرشی كوشندەی كرد.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، من و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانمان كرد بە چڕكردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە ستراتیژی و ئامانجە حکومییەکان لە تاران، بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانیان و لەناوبردنی ڕژێمەكەیان، ئێران بەمەبەست نەخۆشخانە و باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئێستا بڵێسەی ئاگری جەنگەكە زیاتر بووە و ئێران دەڵێت: مووشەكی زۆر جیاوازترم لەوەی ئەمڕۆ ماوە دژی ئیسرائیل بەكاریبهێنم، ئیسرائیلیش دەڵێت: باجی بۆردومانەكەی ئەمڕۆ دەدەن.
زانیاریی زیاتر: چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بە میدیاکانی وڵاتەکەیان گوتووە: ئامانجی سەرەکیی هێرشەکەی ئەمڕۆمان بارەگای سەرەکی فەرماندەیی و ناوەندی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل بووە کە دەکەوێتە تەنیشت نەخۆشخانەکە.
٠ ناوەندەكە شوێنی مانەوەی هەزاران کارمەندی سەربازی و سیستەمی فەرماندەیی دیجیتاڵی و ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای ئیسرائیلە.
٠ میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن: بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆ نزیکەی دوو هەزار خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و شووقە و خانووەکانیان داڕماون.
٠ سوپای پاسداران لێدوانی لەبارەی هێرشەکان داوە و دەڵێت: بە وردییەکی بێوێنە دەزگای هەواڵگریی سوپای ئیسرائیلیان بۆردوومان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکەوە 271 کەس بریندار بوون، ئاماژە بە کوژرانی هیچ کەسێکیش نەکراوە.
٠ کەناڵ 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هێرشەکان باڵەخانەیەک لە باشووری ئیسرائیل داڕماوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە