ئێران بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان دەکات و لە چەند ناوچەیەکی ئێرانیش دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

بۆردوومانی ئیسرائیل لە تاران
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئێران ژمارەیەک مووشەکی دیکەی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد و بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدراو و ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا چەند شوێنێکی لە ناوەڕاستی تاران بە ئامانجگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کەمێک پێش ئێستا، ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر تەلئەبیب و بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە. هاوکات لە هەمانکاتدا ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی لە ناوخۆی ئێران بۆردوومان کرد و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
- میدیای ئێران دەڵێت، هێرشکراوەتە سەر باڵەخانەیەک لە قوم و کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
- هاوکات بەگوێرەی میدیای ئێران، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپا و ئەرتەش و سەکۆ و کۆگا مووشەکییەکانی ئێران لەم شارانە: تاران، لە رۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی شارەکە، کرماشان، ئەسفەهان، زەنجان، قوم، مەهاباد، ڕەشت.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بە ئامانجگرتنی دوو فەرماندەی سەربازی سوپای پاسداران بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئاگر لە چیای "باڵەکیان – گۆڕەز" کەوتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان بۆ لاریجانی: هەموو دەستوەردانێک ڕەتدەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا