
فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل لە ئاسماندا
ئاڤا نیوز
نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند؛ 50 فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل سەروەری ئاسمانی عێراقیان پێشێلکردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هاوکات سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نوێنەری عێراقیش وەکو ئەندام لە ئەنجوومەنەکە بەشدار بوو و سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێرانی کرد و هۆشداریی لە فراوانبوونی جەنگەکە دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس کازم فەتلاوی، نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق لە کۆبوونەوەکە وتی: ڕۆژی هەینی 50 فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل لە ناوچەی سنوورییەکانی سووریا و ئوردن ڕوویان کردووەتە ئاسمانی عێراق و بە ئاسمانی شارەکانی بەسڕە، نەجەف و کەربەلا تێپەڕیوون بۆ بەئامانجگرتنی ئێران.
فەتلاوی وتیشی: ئەم پێشێلکاریانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و مەترسیی لەسەر شوێن و ناوچە پیرۆزەکان دروست دەکەن، کە ڕەنگە کاردانەوەی تووندی جەماوەری لێبکەوێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی نییە، ئاسمانی وڵاتەکە بووەتە گۆڕەپانێک بۆ تێپەڕبوونی مووشەک و فڕۆکەی هەردوو لایەنی شەڕکەری ئیسرائیل و ئێران، پێشتر عێراق سکاڵای لە ئەنجوومەنی ئاسایش دژی ئیسرائیل بەهۆی پێشێلکردنی ئاسمانەکەی تۆمار کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بانگهێشتی لایەنەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی پێدانی ژمارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت