پزیشکیان: لەژێر هیچ فشارێکدا بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ڕاناگرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 حوزەیران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، هەرچەندە وڵاتەکەی ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات، بەڵام لەژێر هیچ فشارێکدا "بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکەی" ڕاناگرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نزیکبوونەوەی ئێران لە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم، ئیسرائیل و بەشێکی دیکە لە وڵاتانی جیهان گومانیان هەیە ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتی بێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئیسرائیل جەنگێکی سەربازیی دژی ئێران دەستپێکردووە، وڵاتانی دیکەش داوا لە تاران دەکەن گەرەنتی تەواو بدات بەوەی بیر لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم نەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی ئێران ئێرنا بڵاویکردەوە، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران جەختیکردووەتەوە لەوەی تاران بۆ هەموو هاوکاریی و هەماهەنگییەک کراوەیە، بەڵام هەموو فشارێک بۆ دەستبەرداربوون لە "بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەی" ڕەتدەکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات، بەڵام لە ژێر هیچ فشارێکدا قەبووڵی ناکات ئاستی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ "سفر" نزم بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن






