دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 21 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ماوەی دوو هەفتەی داوە تاران تا بڕیاری کۆتایی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، لەم نێوەندەشدا تاران دەیەوێت هەلەکە بقۆزێتەوە و دەرفەتی هەبێت بۆ خۆڕێکخستنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕاپۆرتێکی لەسەر بڕیاری ترەمپ بۆ پێدانی دەرفەتی دوو هەفتە بە ئێرانییەکان بڵاوکردووەتەوە. دەڵێت، ئێستا ترەمپ لە دۆخێک دایە لەلایەک دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران هیچی لێ سەوز نابێت، لەلایەکی دیکەش جەنگێکە کە ترەمپ نایەوێت ببێتە بەشێک لێی.
بۆچی گرنگە: بە دواخستنی بڕیارەکەی لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران، ترەمپ دەیەوێت لێکدانەوەی خۆی بکات، بۆنموونە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئێران، ڕەنگە ببێتە هۆی خۆبەدەستەوەدانی تاران لەسەر مێزی دانوستان، ئەمەش ئەو ئەنجامەیە کە ئەمریکا لە مێژە هەوڵی بۆ دەدات، ئەویش کۆتاییهێنانە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە.
مەترسییە سەرەکییەکە: لەم نێوەندەدا مەترسییەکە ئەوەیە کە ئێران ترەمپ هەڵبخەڵەتێنێت، بیسەلمێنێت بەرگەی بۆمبەکانی ئیسرائیل دەگرێت، ئیتر بەردەوام بێت لەسەر هەڵوێستەکەی کە مافی خۆیەتی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت.
لەم بارودۆخەدا، ترەمپ ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی فەرمانی هێرشکردنە سەر دوژمنێک بدات کە هەرچەندە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە لێی دراوە، بەڵام چەندین بژاردەی هەیە بۆ لێدان لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای خوولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئێران ناتوانێت پیتاندنی یۆرانیۆم بکات، بەڵام ئێران بەردەوام پێداگری لەسەر دەکات کە مافی خۆیەتی وزەی ئەتۆم بەمەبەستی ئاشتییانە بەرهەم بهێنێت، بەڵام ئەمەش هەر پێکهاتەیەکی سەرەکی بۆمبی ئەتۆمییە و هەر کاتێک بیەوێت بە فەترەیەکی کەم چەکی ئەتۆمی لێ دروست بکات.
هاوکات ترەمپ هەوڵی داوە خۆی لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرێت کە زۆرێک لە لایەنگرانی ترسیان هەیە ئەمریکا ڕابکێشێتە ناو جەنگێکی گەورە و فراوان.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ دوێنێ شەو لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە، نایەوێت هاوشێوەی عێراقی 2003 لەگەڵ ئێرانیش بچێتە جەنگەوە، وتیشی هەر جووڵەیەکی سەربازی لە دژی ئێران بکەن ئەمریکا هێزی زەمینی بەکارناهێنێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەگەرێکی دیکەش هەیە، ئەگەر ئیسرائیل نەتوانێت زەبری کاریگەر لە ئێران بدات، ئەمە دەبێتە فشار بۆسەر ترەمپ بۆ ئەوەی دەستوەردان بکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە زمانی سەربازی، ئەو مۆڵەتە دوو هەفتەیەی ترەمپ بۆ ئێرانی دیاری کردووە، دەتوانێت کاتی زیاتر بدات بە سوپای ئەمریکا بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوببنەوە و ئامادەکاری بکەن بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا.
پێدراوە ڕاستەکان: پێدەچێت بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل زیانی زیاتر بە مووشەکهاوێژەکانی ئێران بگەیەنێت، بەو مانایەی کە ئەمریکا ڕووبەڕووی سوپایەکی کەمتر بە توانای ئێران دەبێتەوە، ئەگەر بڕیار بدات بەشداری هەڵمەتی سەربازی ئیسرائیل بکات.
لەلایەکی دیکەوە: جۆزێف ڤۆتێل، ژەنەراڵێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکایە و پێشتر سەرکردایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای دەکرد کە سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو دەڵێت: لە ڕوانگەی ئێمەوە، ئەو ماوەیەی ترەمپ دیاریکردووە، ڕێگە دەدات بەوەی کاتمان هەبێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین بەتەواوی ئامادەکاریمان کردووە بۆ هێرشی ئێران.
ترەمپ خۆیشی دەڵێت، مامەڵەی ئێستای ئەمریکا کاتیان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بێنەوە هۆش خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا