ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە

شەیری بکە لە:
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتەوە کۆشکی سپی و بڕیارە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی کۆببێتەوە.

 

بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتەکەی لەکاتێکدایە کە جەنگی ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە هەفتەی دووەمەوە و هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن واشنتن بێتە ناو جەنگەکە و هاوشانی ئیسرائیل بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران بۆردوومان بکات.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: پێشتر ئێرانییەکان هۆشدارییان داوەتە واشنتن کە ئەگەر ئەمریکا بەشداریی ڕاستەوخۆی جەنگ بکات ئەوا سەرجەم بنکە و بەرژەوەنییەکانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەونە مەترسییەوە و هێرشیان دەکرێتە سەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ