حکومەتی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەمریکا بهێنێت هێرشەکەی سەر ئێران سەرکۆنە دەکات
- هەواڵ
- 22 حوزەیران

لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکات و ڕایگەیاند، ئەم پێشهاتە ئارامییی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەکی ڕاستەقینەوە.
وێنە گەورەکە: لە پێشهاتێکی نوێدا و لە 10ـیەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمریکا سێ دامەزراوە سەرەکییەکەی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران (فۆردو، ئەسفەهان و نەتەنز)ـی بە ئامانج گرت، ئەوەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە و وەک پێشهاتێکی "مەترسیدار" ناوی دەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەمریکا بهێنێت، لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوە كرد، بەغدا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نیگەرانە و سەرکۆنەی دەکات، باوەڕیشی وایە هێرشەکە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئارامی هەرێمیی دەخاتە مەترسییەکی ڕاستەقینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق داوا دەکات ڕێز لە سەروەریی وڵاتان بگیرێت و ئەو دامەزراوانەش نەکرێنە ئامانج کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم سەرپەرشتییان دەکات و بۆ مەبەستی ئاشتی سوودییان لێوەردەگیرێت. جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەغدا باوەڕی وایە چارەسەری سەربازی نابێتە جێگرەوەی دانوستان، ئەو هێرشانەش لەوانەیە کاردانەوەی مەترسیداریان هەبێت کە سنووری دەوڵەتان دەبڕێت و کاریگەرییەکەی ئارامی ناوچەکە و جیهانیش دەگرێتەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: حکومەتی عێراق داوا لە وڵاتە کاریگەرەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات جیهان لە قەیرانەکان دووربخەنەوە نەک زیاتری بکەن، بەپێویستیشی دەزانێت دەستبەجێ دۆخەکە هێوربکرێتەوە و کار بۆ کردنەوەی کەناڵی دیپلۆماسی بکرێت، بەجۆرێک ئاسایشی هاوبەش گەرەنتی بکرێت، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت