راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 22 حوزەیران

وێنەیەکی بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ کە لە ئاسمانەوە گیراوە، وێنە: REUTERS
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، هێرشەکە زیانێکی وای نەبووە و پێشوەختە ئامادەکاری بۆ ئەم سیناریۆیە کرابوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەهدی محەممەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە ئێکس ڕایگەیاند، ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو، ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ئەو شوێنە چۆڵ کرابوو، هێرشەکە زیانێکی وای نەبووە کە نەتوانرێت چاک بکرێتەوە، تاران پێشوەختە ئامادەکاری بۆ ئەم سیناریۆیە کردبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) ئاشکرای کرد، پێگە ئەتۆمییە ئامانجکراوەکان، ماددەی تیشکدەریان تێدا نەبووە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە هیچ تیشکێکی ئەتۆمی و کارەسات ڕوو نادات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند "کۆتاییمان بە فۆردۆ هێنا و هەڕەەشەکانی ئێران نەمان."
باکگراوند: لە دەیەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (22-6-2025) هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی بە شەش بۆمبی GBU-57 و چەندین جۆر مووشەکی دیکە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆمبباران کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا