
پاشماوەی پارچەیەک درۆن
ئاڤا نیوز
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پایتەختی وڵاتی ئوردن كەوتە خوارەوە و فەرماندەیەكی سەبازیی وڵاتەكەش زانیاریی لەبارەی جۆرەکەیەوە ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ئابوورییان بەیەکتری گەیاندووە، زۆرجار بەهۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەک لەلایەن هەردوولاوە، پارچەی درۆن یاخود مووشەک لەو وڵاتانە کەوتووەتە خوارەوە کە بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕبوون.
لێدوانی فەرمی: عەمید مستەفا حەیاری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازیی ئوردن ڕایگەیاند: فڕۆكەكە لە ناوچەی ئوم ئەزینە لە عەممانی پایتەختی ئوردن كەوتووەتە خوارەوە و تەنیا زیانی دارایی بەر چێشتخانەیەك كەوتووە.
زانیاریی زیاتر: ناوبراو هیچ زانیارییەكی سەبارەت بە شوێنی هەڵدانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە نەخستووەتەڕوو بەڵام ئاشكرای كرد كە لە جۆری "شاهيد 101"ە، تیمی ئەندازیاریی شاهانەی ئوردن گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە چارەسەری دۆخەكەیان كردووە.
گوتیشی: فڕۆكەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە و بۆمڕێژكراو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






