
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و شێوازی دابەشکردنی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی چوارشەممە 24-6-2025، ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر (10:00 بۆ 12:00) كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکات.
زانیاریی تایبەت: بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە کە دەست ئاڤا کەوتووە، دوو پرس تاوتوێ دەکرێن:
یەکەم: تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی كوردستان بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران، كە ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێكی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە و دوا هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتە، لەمبارەیەوە وەزیری دارایی ڕاپۆرتێكی فراوان دەخاتە ڕوو.
دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بە نووسراوی ژمارە (506) لە 2/6/2025، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی پێشوەچوونەكان لەمبارەیەوە و پێشكەشكردنی ڕاسپاردە و پێشنیارەكان.
لەلایەکی دیکەوە: چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە ئاشكرا بکات. ئاڤا زانیویەتی بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






