سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران: هەواڵی سەردانی سوودانی بۆ هەولێر ڕاست نییە
- کوردستان
- 2024-03-21

وێنەی سەردانێكی پێشووی سوودانی بۆ هەولێر- نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەواڵی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی بۆ هەولێر و بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانەکەی چیای کۆڕەک ڕەتدەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سەرۆکوەزیران بارزانی لە چیای کۆڕەکی گەشتیاری خوانێکی بەربانگ بۆ سەرجەم باڵیۆز، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ساز دەکات و 120 میوان بەشدار دەبن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترا: بەشێک لە میدیاکانی کوردستان و عێراق هەواڵی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بۆ هەولێر و بەشداریکردن لە ئێوارەخوانەکە بڵاوکردەوە، تەنانەت بەشێکیان بڵاویانکردەوە کە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی هەولێر.
زانیاریی تایبەت: چەند سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزیان گوت: هەواڵی سەردانی سوودانی بۆ هەولێر ڕاست نییە، سوودانی نەگەیشتووەتە هەولێر و بڕیاریش نییە ئەمڕۆ سەردانی هەولێر بکات.
بۆچی گرنگە: خوێنەرانی ئاڤا نیوز شایستەی هەواڵی ڕاست و دروستن، بۆیە سەرجەم هەواڵەکانی لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەت و متمانەپێکراو پشتڕاست دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرێکی دەمیرتاش بۆ ئاڤا: دەمیرتاش لەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرێکی دەمیرتاش بۆ ئاڤا: دەمیرتاش لەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە



