
کرێکاری کۆمپانیا نەوتییەکان لەکاتی کارکردن دا
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕایدەگەیێنێت، خواستی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت ئەوەیە دەستبەجێ نەوتی هەرێمی کورستان لە ڕێگای بۆری نەوتی عێراق-تورکیا (بۆری جەیهان) دەستپێبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 25-3-2023ـەوە بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستاوە. ئەگەرچی هەمواری یاسای بودجە کرایەوە و تێچووی نەوتی کۆمپانیاکان بۆ 16 دۆلار بەرز کرایەوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک گرفت ماون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە، ئامادەییان هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە مەرجی ئەوەی ڕێککەوتنی نووسراو لەوباریەوە هەبێت. چونکە چەند مانگێکە ڕێککەوتووین لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
زانیاریی زیاتر: ئەپیکۆر پێشنیاز دەکات کە کۆمپانیاکان مافی نەوتی خۆیان لە جەیهان وەربگرن، چونکە ئەمە دڵنیایی دەدات هەمووان مافەکانیان بە ڕوونی و بە کارایی لە چوارچێوەی گرێبەستەکان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیێنراوەی ئەپیکۆر لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە شاندێکی تەکنیکی بەغدا لە هەولێرن، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا هەرێمی کوردستان و بەغدا نزیکن لەوەی ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






