ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: فەرمان بە سەربازانی ئیسرائیلی کراوە تەقە لە خەڵکی غەززە بکەن
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیل ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەقەکردنی سەربازانی ئیسرائیلی لە خەڵکی غەززە لە کاتی وەرگرتنی خۆراک بڵاو کردووەتەوە و تیایدا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی دەنووسێت سەربازان بە ئەنقەست تەقە لە فەلەستینییەکان دەکەن و دەیانکوژن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی هائارێتز کە پشتی بە ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی سوپای ئیسرائیل بەستووە، سوپا فەرمانی کردووە بە سەربازەکان تەقە بکەن لەو قەرەباڵغییەی لە نزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی خۆراک لە کەرتی غەززە بۆ وەرگرتنی یارمەتی کۆدەبنەوە تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە بێ ئازار بن و هیچ هەڕەشەیەکیش دروست نەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیلی تا ئێستا سەدان کەس لە سەرەی وەرگرتنی خۆراکدا کوژراون. ئەمە بووەتە هۆی ئەوە جارێکی دیکە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار بکرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە