
بەندەری فاو
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هاوردەکانی عێراق بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025 گەیشتووەتە زیاتر لە 21 ملیار دۆلار.
وێنە گەورەکە: ئابووریی عێراق بە ڕادەیەکی زۆر پشتی بە هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دەرەوە بەستووە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازیی کەرتی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و دەرچوونی بڕێکی زۆری دراوی بیانی لە وڵات، کە ئابووریی عێراق بە لاوازی دەهێڵێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، "هاوردەکانی عێراق بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025 گەیشتووەتە 21 ملیار و 363 ملیۆن دۆلار، بۆ هەردوو کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت".
ژمارەکان وادەڵێن: هاوردەکانی کەرتی حکومی گەیشتووەتە یەک ملیار و 377 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا هاوردەی کەرتی تایبەت گەیشتووەتە 19 ملیار و 985 ملیۆن دۆلار.
لەهەمان کاتدا: بانکەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هاوردە حکومییەکان بریتی بوون لە: هاوردەی بەکاربردن و هاوردەی سەرمایەیی و هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکان و هاوردەی حکومیی دیکە و چاپکردنی دراو، لە کاتێکدا هاوردەکانی کەرتی تایبەت بریتی بوون لە: هاوردەی بەکاربردن و هاوردەی سەرمایەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






