
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی خەڵک و سوپای وڵاتەکەی دەکات و داوا دەکات هەمووان لە ژێر فەرمانی ڕابەری باڵای ئێران بن.
وێنە گەورەکە: لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، 16 زانای ئەتۆمی و 30 فەرماندەی باڵای سەربازی ئێران کوژران، ئەمڕۆ مەراسیمی ناشتنی تەرمی قوربانییەکانی جەنگەکە بە ئامادەبوونی هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، "تاوەکو قۆناغی ئێستا بەسەرکەوتنەوە هاتووین و لێرە بەدواوە بە هێزی زیاترەوە هەنگاو دەنێین و بەرەو پێش دەڕۆین، پەیامی من بۆ هەموو هێزە سەربازییەکان ئەوەیە دەبێت هەمووان لە ژێر فەرمانی ڕابەری باڵای ئێران بین و لە ژێر ڕێنماییەکانی ئەو هەموو کارەکان بە دروستی بەڕێوەدەچن".
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند: ئێرانییەکان خوێنیان بەخشی، بەڵام خاکیان نەدۆڕاند، ئێرانییەکان گیانی ڕۆڵەکانیان بەخشی، بەڵام شکۆیان نەدۆڕاند، لە ژێر بۆمبارانکردنی دوژمن وەستانەوە، بەڵام خۆیان بە دەستەوە نەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





